دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئهمرو ههینی حکومەتی سوریا، حەلەبی باکوری ڕۆژئاوای سوریا تۆپباران کردووە و لە ئەنجامدا 14 کەس کوژراون و پێنجیان منداڵبوون.
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ راگهیاند: هێزەکانی حکومەتی سوریا لە ناوچە گوندییەکانی حەلەب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا، گەڕەک و بازاڕی شاری ئەلبابیان تۆپباران کردووە و لە ئەنجامدا 14 کەس کوژراون و پێنجیان منداڵبوون. هەروەها 38 کەسی دیکە برینداربوون.
ڕوانگەی سوریا دەڵێت بەپێی سەرچاوەکانی لە ناو سوریا، ئەم تۆپبارانەی هێزەکانی ڕژێم وەک کاردانەوەیەک بووە بەرامبەر کوژرانی سەربازەکانی لە بنکەیەکی سەربازی لە نزیک کۆبانی بە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە ڕۆژی سێشەممەدا.
هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانی دەکرێن، گفتوگۆیان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق دەستپێکردۆتەوە، بەشێک لە باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتیش کۆنترۆڵ دەکەن.
فەرهاد شامی بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند کە هێزەکانیان هیچ پەیوەندییەکیان بەو هێرشەی ڕۆژی هەینیەوە نییە.
چالاکوانانی ئەلباب دوای نوێژی هەینی پلانیان دانابوو شەرمەزاری ئەو لێدوانانەی تورکیا بکەن کە داوای ئاشتەوایی نێوان حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی کردبوو.